یەکشەممە 3 نیسان 2016

دۆمەینی فەرمی ئاستی یەکەمی کوردستان، KRD. قۆناغی ئامادەبونی گشتی بۆ تۆمارکردنی دۆمەینەکانی ڕادەگەیێنێت.



هەولێر، کوردستان (DIT.GOV.KRD) – فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغی کۆتایی دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستان KRD.  رادەگەیێنێت و بەم هەنگاوە گشت لایەنەکان لە سەرتاسەری جیهان دەتوانن پێگەی ئەلکترۆنی خۆیان لە دۆمەینی ئاستی یەکەمی (TLD) کوردستان تۆمار بکەن.

KRD.  بە شێوازێکی جیهانی ئامادە و بەردەستکراوە کە بتوانێت باشترین هەڵبژاردە بێت بۆ هەر لایەنێک و کێشەی نەبونی دۆمەینی گۆنجاو بۆ تاکی کوردستانی، دام و دەزگاکان، رێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە کوردستان چارەسەر بکات.    

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری وتی  " ڵەو سەردەمەی کە لە جیهان بە خێراییەکی سەرسورهێنەر ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت زیاد دەکات، KRD. دەبێتە هۆی بەردەست بونی دوبارەی چەندین ملیۆن دۆمەین کە پێشتر لە تی ئێل دی یەکانی تر تۆمار کراون"  

بە پێی ڕێنماییەکانی ICANN  بو تۆمارکردنی دۆمەین ، ئێستاچەندەها کۆمپانیای جیهانی ئامادەن بۆ تۆمارکردنی دۆمەینەکانی KRD.  لەرسەتاسەری جیهان.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی پێگەی ئەلکترۆنی دۆمەینی فەرمی ئاستی یەکەمی کوردستان بکەن: www.dot.krd

 



بژاردە